ئیتاڵیا

لوکاکۆ ڕیکۆردێکی مێژوویی ڕۆناڵدۆی دیاردەی شکاند

یاریگا- ڕۆمیلۆ لوکاکۆ بەردەوامە لە هەژاندنی تۆڕی یانە دژبەرەکانی ئینتەر میلان و ئەمشەویش گۆڵێکی تۆمار کرد کاتێک یانەکەی گۆڵبارانی کرۆتنی کرد لە میانی هەفتەی 15ی سێریائەی.

بەو گۆڵەی، ئەستێرە بەلجیکییەکە بوو بە خێراترین یاریزان لە مێژووی نێرازۆری بگاتە گۆڵی ژمارە 50 بە کەمترین یاریی کە 70 یارییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

بەوەش لوکاکۆ توانی ڕیکۆردەکەی ڕۆناڵدۆی دیاردە بشکێنێ کە ئەفسانە بەڕازیلییەکە توانیبووی بە 77 یاری بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە.

هێرشبەرەکەی پێشتووتری مانچستەر یونایتد، لەم وەرزەی خولی ئیتاڵییدا 11 گۆڵی هەیە و بە گۆڵێک کەمتر له خوار کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button