ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کومان: پەشیمان نین لە فرۆشتنی سوارێز

یاریگا-رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە پەشیمان بێت لە فرۆشتنی لویس سوارێزی هێرشبەری یانەکەیان.

هاوینی ئەمساڵ، گۆڵکارە بە ئەزموونەکە لەلایەن بارسێلۆناوە بەڕێکرا و لەم وەرزەشدا لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید ئاستێکی بەرز نیشان دەدات. کاتێک پرسیاری ئەوە لە کومان کرا کە ئایا پەشیمانن لە فرۆشتنی، راهێنەرە هۆڵەندییەکە وتی “نەخێر پەشیمان نین لە رۆیشتنی، من باش ئاگاداری تواناکانیم بەڵام کاتێک هاتمە ئێرە بڕیارەکە درابوو”.

لەگەڵ ئەوەشدا کومان ئاشکرایکرد پێویستیان بە هێنانی یاریزانە و وتی”ئەگەر یاریزانی دیکە نەهێنین ئەوا هۆکارەکەی تەنها بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەبێت”.

بارسا لە ١٥ یاریدا تەنها ٢٥ خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی لالیگا دێت، یاری دواتری بەرامبەر هوێسکا دەبێت سبەی یەکشەممە کاتژمیر ١١:٠٠ی شەو.

بابەتی زیاتر

Back to top button