ئینگڵته‌را

پەڕەی فەڕمی مانچێستەر گاڵتە بە ئەستۆن ڤێلا دەكات

یاریگا- پەڕەی فەڕمی مانچێستەر یونایتد بە زمانی عەرەبی گاڵتە بە ئەستۆن ڤێلا دەكات.

مانچێستەر توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەستۆن ڤێلا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی خولی ئینگلیزیدا.

لە پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر ئەستۆن ڤێلا لە توویتێكدا ” ئەنجامەكانمان بەرامبەر یانە گەورەكان هەروەها مانچێستەریان تاگ كردووە و نووسیویانە مەترسن بەڵام وریابن ”.

هەروەها لای خۆیانەوە شەیتانە سورەكان وەڵامیان داونەتەوە و نووسیویانە: ” هاوار مەكەن ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button