ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاریی لەسەر پێکانەکەی میسی

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە گۆڵکارە مێژوییەکەی بلاوگرانا یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئیبار بە هۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەی قاچی راستی تووشی بوو، نەیتوانی بەشداری بکات، بەڵام ئەو یاریزانە ئەمڕۆ دوبارە گەڕایەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەردەست بێت.

میسی ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 18 یاریی کردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ پاسی گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button