ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سۆڵشایەر سێ یاریزانی بە ئەزموونی یونایتد ئازاد دەکات

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر بەنیازە سێ یاریزانی یانەکەی بفرۆشێت  لە باری بوونی کڕیاردا.

هەریەک لە سێرجیۆ رۆمێرۆ، مارکوس رۆخۆ، فیل جۆنز ساڵانێکی زۆرە یاریزانی شەیتانە سوورەکان بەڵام لەم وەرزەدا هیچ سوودێکیان بۆ یانەکە نەبووە،  رۆخۆ بەهۆی پێکان،  رۆمێرۆ بووەتە گۆڵپارێزی سێهەم و جۆنزیش متمانەی راهێنەری لەدەستداوە  لەبەر ئەو هۆکارانە هیچ کامێکیان لەم وەرزەدا بۆ یەک خولەک بەشداریان پێنەکراوە.

جێسی لینگارد  و دانیێل جەیمس دوو یاریزانی دیکەی یانەکەن کە رەنگە  بفرۆشرێن.

سەرەڕای ئاستە خراپەکەی سەرەتای ئەم وەرزەی یونایتد، بەڵام لە پریمەرلیگ دوور لە چاوەڕوانییەکان توانیوییەتی بگاتە پلەی دووهەمی ریزبەندی خولەکە و لەباری بردنەوەی یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا، ئەوا ژمارەی خاڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ یەکساندەکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button