ئیسپانیا

کۆرتوا: ناوبژیوان دەبێ بە یەکسانیی “فیکە” لێ بدات

یاریگا- تیبۆ کۆرتوا تووڕەیە لە بڕیارە ناوبژیوانییەکانی یارییەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر ئێڵچی.

لە لێدوانێکیدا بۆ سەرچاوەی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، گۆڵپارێزەکەی ڕیاڵ مەدرید گوتی: “لە نێوان گێمەکاندا قسەمان ئەوە کرد پێویستە بە ئاگابین، لە گێمی دووەمدا زۆر هەڵەمان لە دژ هەژمار کرا. ناوبژیوانی وا هەیە حەز دەکات بە بەردەوامی فیکە لێ بدات، بەڵام لەنێو ناوچەی سزای ئەوان فاوڵێک لە دژی بێنزیمە ئەنجام درا. بۆیە کە بەردەوام فیکە لێ دەدەیت، پێویستە بە یەکسانی لێی بدەیت. ناتوانین هیچ شتێک لە بارەی ناوژیوانەکانەوە بڵێین، ئێمە زیاتر بیرمان لای هەڵە و فاوڵ کردن بوو وەک لە ئاراستەی یارییەکە.”

ڕیاڵ گێمی یەکەم بە تاکە گۆڵێکی مۆدریچ لە پێشەوە بوو، بەڵام لە گێمی دووەم و خولەکانی 50ی یارییەکەدا لێدانێکی سزا لە دژی مێرەنگی گیرا و، ئێڵچی ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و دوو خاڵی لە کوڕانی زیدان ڕفاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button