یاریگا–
فلیپ کۆتینیۆ، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمی پێکانەکەی ناوەڕاستکاری بەڕازیلی پشت راستکردەوە و بڵاویان کردووە ئەو یاریزانە لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکانێکی قورس بووە و ناچارە نەشتەرگەری بکات و بریاریشە لە چەند رۆژی داهاتوو نەشتەرگەریەکەی بۆ بکرێت.
سەرچاوەکە وادەی دوور کەوتنەوەی کۆتینیۆ لە یاریگاکان بڵاو نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن نزیکەی چوار مانگی پێویستە بۆ چاک بونەوە.