ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

سامی خدێرا لە ئینگڵتەڕایە

یاریگا
سامی خدێرا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە یانەیەکی ئینگلیزی، گەشتی ئەم وڵاتەی کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، ناوەڕاستکارەکەی خانمە پیرەکە لە پێناو گفتوگۆ کردن لەگەڵ یانەیەکی ئینگلیزی، گەشتی ئەم وڵاتەکەی کردووە و ئەگەرێکی زۆریش هەیە پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتۆن بکات، چونکە سەرەتای ئەم وەرزە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئەو یانەیە داوای گواستنەوەی کردووە.

خدێرا هەر لە سەرەتای ئەم وەرزە ئاگادار کرایەوە لە پلانەکانی یانەکەیدا نیە و دەتوانێت یانەکەیان جێبێڵێت، بەڵام ئامادەنەبوو دەستبەرداری موچەکەی بێت.

Back to top button