جیهانفه‌ره‌نسا

دەنگۆی بەشداریکردنی نێمار لە ئاهەنگێکدا هەرا دەنێتەوە

یاریگا- دەنگوباسی بەشداریکردنی نێیمار دا سیلڤا لە ئاهەنگێکدا لە بەڕازیل، هەرای ناوەتەوە و ئەستێرە بەڕازیلیەکە ڕەخنەباران کراوە.

کۆمپانیای ڕێکخەری ئاهەنگەکە، کە بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە سازی دابوو، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە کە ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی 150 کەس بەڕێوە چووە نەک 500 کەس وەک ئەوەی باس دەکرێ.

نێیمار کەوتۆتە بەر لێشاوی ڕەخنە بەهۆی بەشداری له وەها ئاهەنگێکدا و ڕەچاو نەکردنی بارودۆخی تەندروستی کە پەتای کۆرۆنا لە بەڕازیل سەرانسەری وڵاتی تەنیوە.

پارێزەری ئەستێرەکەی پاریس سان جێرمان ڕوون کردنەوەی داوە و بە ئاژەنسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە: “ئەم ئاهەنگە تەنها بۆ کۆمپانیای ڕێکخەر بووە و پەیوەندی بە نێیمارەوە نییه. نێیمار لەگەڵ کوڕ و خێزانەکەی و پسۆری چارەسەری سروشتێکەیەتی و سەری ئاهەنگی سەری ساڵیش لەگەڵ خێزانەکەیدا بەسەر دەبات.”

لای خۆشیانەوە بەڕێوەبەرانی ئاهەنگەکە ڕوونیان کردۆتەوە دوای وەرگرتنی مۆڵەتی ڕەسمی لەلایەن لایەنی بەرپرسیارەوە گردبوونەوەکەیان بەڕێوە بردووه.

بابەتی زیاتر

Back to top button