ئینگڵته‌را

ڕاشفۆرد: پێشبینی ئەو سیناریۆیەمان كرد بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن

‎یاریگا- ماركۆس ڕاشفۆردی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە وۆلڤەر هامبتۆن.

‎مانچستەر یونایتد توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام كە ماركۆس ڕاشفۆرد لە خولەكەكانی كۆتایی تۆماریكرد یاریەكە بباتەوە.

‎لە دوای یاریەكە یاریزانە ئینگلیزیەكە ووتی: گۆڵێكی یەكلاكەرەوە بوو ، ڕەنگە جوانترین نەبووبێت بەڵام توانیمان سێ خاڵی پێ بەدەستبهێنین ، یاریەكی سەخت پێشبینی ئەوەمان دەكرد و بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ یاریەكەدا كرد.

‎هەروەها ووتیشی: زۆر دوور ناڕوانین، ئێمە یانەیەكین هێشتا زۆر كار دەكەین ، دەبێت هەر یاریەك بە گرنگی خۆیەوە سەیر بكەین تا بزانین لە كۆتاییدا لە چ ڕیزبەندیەك خۆمان دەبینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button