ئینگلتەرا
ڕاشفۆرد: پێشبینی ئەو سیناریۆیەمان كرد بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن
یاریگا- ماركۆس ڕاشفۆردی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە وۆلڤەر هامبتۆن.
مانچستەر یونایتد توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام كە ماركۆس ڕاشفۆرد لە خولەكەكانی كۆتایی تۆماریكرد یاریەكە بباتەوە.
لە دوای یاریەكە یاریزانە ئینگلیزیەكە ووتی: گۆڵێكی یەكلاكەرەوە بوو ، ڕەنگە جوانترین نەبووبێت بەڵام توانیمان سێ خاڵی پێ بەدەستبهێنین ، یاریەكی سەخت پێشبینی ئەوەمان دەكرد و بە باشی مامەڵەمان لەگەڵ یاریەكەدا كرد.
هەروەها ووتیشی: زۆر دوور ناڕوانین، ئێمە یانەیەكین هێشتا زۆر كار دەكەین ، دەبێت هەر یاریەك بە گرنگی خۆیەوە سەیر بكەین تا بزانین لە كۆتاییدا لە چ ڕیزبەندیەك خۆمان دەبینین.