ئیسپانیا

زانیاری نوێ لە زاری باوکی ئیسکۆ لەبارەی دەنگۆی تووڕەیی ئیسکۆ لە زیدان

یاریگا- فرانچیسکۆ ئیسکۆ، باوک و بریکاری کارەکانی ئیسکۆ ڕاستی ئەو هەواڵانەی ئاشکرا کرد لە بارەی دەنگۆی پەیوەندی کردنی کوڕەکەی بە یانەی سێڤییا و تووڕەیی لە زینەدین زیدانی ڕاهێنەر.

لە لێدوانێکی کورتدا بۆ پێگەی کووورە، فرانچیسکۆ گوتی: “هیچ گفتوگۆیەک لە ئارادا نییە لە نێوان ئێمە و سێڤییا. لە زیدانیش توڕە نییە وەک ئەوەی کە باس دەکرێ.”

لە وەڵامی ئەوەی ئایا ئیسکۆ له ڕیاڵ دەمێنێتەوە، باوکی بە “نازانم” وەڵامی دایەوە.

ماوەیەکە دەنگۆی زۆر دروست بووە لە بارەی یاریزانه ئیسپانییەکە و جێ هێشتنی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی زستانەدا بەهۆی پشت پێ نەبەستنی بە شێوەی سەرەکی لەلایەن ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button