ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

زیدان بە سێ یاریزانی یانەکەی گوتووە یانەکەی جێبێڵن

یاریگا-
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەریدی ئیسپانیا سێ یاریزانی لە جێهێشتنی یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە راهێنەرە فڕەنسیەکەی شاهانەکان هەر یەکە لە گاریس بەیل، ڤایێخۆ و سێبایۆسی ئاگادار کردۆتەوە بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانی ئەودا نین، بۆیە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دەتوانن یانەکەیان جێبێڵن.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە چەندین یانە لەسەر هێلن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانەی ریال مەدرید، بە تایبەت گاریس بەیلی وێلزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button