ئه‌وروپائیتاڵیا

هەواڵێکی ناخۆش گەیشتە یانەکانی ئیتاڵیا

یاریگا
یانەکانی ئیتاڵیا لەم چەند ساڵەی رابردوو سەربەست بوون لە گواستنەوەی یاریزانی گرانبەها و موچەیەکی خەیاڵیان پێدەدا و %50ـی باجی موچەکان لێ خۆشبوون دەیانگرتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، حکومەتی وڵاتەکەیان بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵداوە، چیتر ئامادەنیە کار بەم بریارە بکات و لێخۆشبوون لە 50% باجی موچەی یاریزان هەڵدەوەشێنتەوە، بەم هۆیەوە یانەکانی سێریائەی لەمەودوا ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان ئەستێرەی گەورە بگوازنەوە.

بەم دواییە یاریزانە دیارەکانی وەکو رۆناڵدۆ، دی لیخت و ئێریکسۆن و چەندین یاریزانی دیکە بە هۆی کەمی باج وەرگرتن لە ئیتاڵیا، روویان لە خولی ئەم وڵاتە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button