ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار

یاریگا- پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار.

وابڕیارە ئەمشەو بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆیان میوانداری ئیبار بكەن لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیدا.

یانە كەتەلۆنییەكە بە بێ ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی لیۆنێل میسی ڕووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە و هەروەها جۆردی ئەلبا بەهۆی كەڵەكە بوونی كارتەكانیەوە ناتوانێت بەشداری بكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بلاوگرانا بەپێی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: دیست ، ئاراوخۆ ، لینگلێت ، فێربۆ

هێلی ناوەند: بۆسكێتس ، دی یۆنگ ، پیدری

هێلی هێرشبردن: كۆوتینهۆ ، برایسوەیت ، گریزمان

بابەتی زیاتر

Back to top button