ئه‌ڵمانیا

هالاند باشترین سێ بەرگریكاری جیهان دەستنیشان دەكات

یاریگا- ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، باشترین سێ بەرگریكاری جیهان دەستنیشان دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا هالاند ووتی: من زۆر بەرگریكاری باش و لێهاتوو دەزانم، بەڵام بڕوام وایە ڕامۆس و ڤان دایك و كۆلیبالی باشترینن لە جیهاندا ، ئەوان لە ڕووی جەستەوە زۆر بەهێزن و لە یاریگادا زۆر زیرەكن.

لە ئێستادا هالاندی تەمەن 20ساڵان بە یەكێك لە باشترین هێرشبەرەكانی ئەوروپا دادەنرێت و زۆربەی یانە بەهێزەكانی ئەوروپا دەیانەوێت بیگوزنەوە ڕیزەكانیان.

شایەنی باسە هێرشبەرە نەرویجیەكە لە مانگی كانونی دووەمی 2020 پەیوەندی بە بروسیا دۆرتمۆندەوە كرد و 32 یاری لەگەڵ یانەكە ئەنجامداوە و توانیویەتی 33 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button