جیهان

سانتۆس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا: میسی ژمارەكەی پێلێی نەشكاندووە

یاریگا- یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕەتیدەكاتەوە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و گۆڵكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕیكۆردەكەی ئەفسانەی یانەكەیان پێلێی شكاندبێت وەك خاوەنی زۆرترین گۆڵ بۆ یانەیەك.

میسی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە میانەی یاریەكانی گەڕی 15ی خولی ئیسپانی توانی گۆڵێك بەرامبەر ڤایادۆلید تۆمار بكات و بەو گۆڵەش كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ 644 گۆڵ بەرزكردەوە و ڕیكۆردەكەی پێلێی شكاند كە 643 گۆڵی بۆ سانتۆس تۆمار كردبوو.

هەرچەندە پێلێ خۆی پیرۆزبایی لە لیۆ كرد، بەڵام سانتۆس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئەوەیان ڕەتكردەوە و ئاماژەیان بەوەكرد میسی ژمارەكەی پێلێی نەشكاندووە و ئەفسانە بەڕازیلیەكە 1091 گۆڵی لەگەڵ سانتۆس تۆمار كردووە لە یاریە فەرمی و دۆستانەكاندا.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ” پێلێ 1091 گۆڵی بۆ سانتۆس تۆمار كردووە ، هەول دەدەن 448 گۆڵ نەنوسنەوە چونكە لە یاریە دۆستانەكاندا بووە”.

” ئەو گۆڵانە بەرامبەر یانە گەورەكان تۆمار كراون و گۆڵی دژی ئینتەر میلان و ڕیڤەرپلەیت و بۆكا جۆنیۆرز و ڕایسینگ و ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس و لازیۆ و ناپۆلی و بەنفیكا و ئەندەرلەخت و بارسێلۆنا تۆمار كردووە ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button