ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

دێمبێڵی یاری گەڕانەوە بەرامبەر لیڤەرپووڵ یاری ناکات

یاریگانێت- شەوی سێشەممە بارسا لە یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی لیڤەرپووڵ، بۆ ئەو مەبەستەش ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی سەرجەم یاریزانانی بانگ کردووە جگە لە عوسمان دێمبڵی.

یاری نەکردنی لاوە فەڕەنسییەکە لەو یارییە بەهۆی ئەو پێکانەوەیە کە بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ تووشی هات لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیی.

بارسا بە فەرمیی ماوەی دوورکەوتنەوەی عوسمانی ڕانەگەیاندوە و دیار نییە کە ناوبراو بۆ یاریی کۆتایی جامی شا دەگەڕێتەوە یاخود نا، کە 25ی ئەم مانگە لە نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڤالانسیا بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button