ئه‌وروپا

وێنە: کریستیانۆ هۆتێلە بەناوبانگەکەی کردەوە

یاریگا- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پشووەکانی کریسمسی بەسەر دەبات و، ئەو ماوەیەشی بە هەل زانی بۆ کردنەوەی هۆتێلە بەناوبانگەکەی.

لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر، دۆن ڕۆناڵدۆ وێنەی هۆتێلی PESTANA CR7ی داناوە و نووسیویەتی: “کۆتا دیاریی سەری کریسمس. ئەمڕۆ جارێکیتر هۆتێل پێستانا سی ئاڕ سەڤن دەکەینەوە لە فونشاڵ. گەڕانەوەیەکی خۆشە.”

هۆتێلەکە لە شاری فونشاڵی پورتوگالییە، کە وەک پایتەختی دوورگەی مادێرای زێدی ڕۆناڵدۆ هەژمار دەکرێەکت و ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەرییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button