ئینگڵته‌را

“سەڵاح لەپێناو مووچەکەی فشاری خستۆتە سەر لیڤەرپووڵ”

یاریگا- نیگەرانییەکانی موحەمەد سەڵاح لە لایەن ئەستێرە و ئەفسانەکانی لیڤەرپووڵەوە بۆتە جێی باس و بە شێوازی جیا قسەی لەسەر دەکرێ.

ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی لێدوانێکی جێمی کاراگەری ئەستێرەی پشووتری ڕێدزی بڵاو کردۆتەوە و ڕای وایە: “وەختەکەی کە سەڵاح تێیدا باسی ئۆفەر و ئەگەرەکانی ڕۆشتن دەکات، زۆر نامۆیە. من پێم وایە ئەوە لەم کاتەدا پەیامێکە بۆ فشار خستنە سەر کارگێڕی لیڤەرپووڵ تا دەستپێشخەری بکەن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی بە مووچەیەکی بەرزەوە.”

لە بارەی دەنگۆیەکانی گرنگی پێدانی ڕیاڵ مەردید و بارسێلۆنا بە ئەستێرە میسریەکه، کاراگەر وتیشی: “ڕام وا نییە ڕیاڵ و بارسا 125 ملیۆن یۆرۆ بدەنە یاریزانێک کە ئەم هاوینەی دێت تەمەنی دەبێتە 29 ساڵ.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button