ئیسپانیا

هیوای ئانسو فاتی بۆ ساڵی نوێ بردنەوەی چوار نازناوە

یاریگا- ئانسو فاتی هیوای گەورەی هەیە بە ساڵی نوێی دادێ بۆ چنینەوەی نازناوەکان.

لە لێدوانێکیدا کەڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆریڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا دەڵێت: “هێشتا بردنەوەی سیانە نازناوەکەی وەرز لە تواناماندا هەیە بۆ بردنەوەی لالگا و جام و چامپیۆنزلیگ. هیواخوازم لە ساڵی نوێدا لە نێو کامپ نو لە بەردەم هاندەرانماندا ئاهەنگ بگێڕین کە ئەم ساڵ زۆریان چەشت.”

یاریزانە تەمەن 18 ساڵانەکە، کە ئێستا بەهۆی پێکانێکی درێژخایەنەوە لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە، لە بارەی بردنەوەی نازناویتریشەوە گوتی: “هیوادارم بەردەوامبم لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا و بینە براوەی پاڵەوانێتی ئەورووپای 2021.”

بابەتی زیاتر

Back to top button