ئیسپانیا

میسی ئۆبلاك بە یەكێك لە باشترین گۆڵپارێزەكانی جیهان دادەنێت

یاریگا-  لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی یان ئۆبلاكی سلۆڤینی و گۆڵپارێزی ئەتلەتیكۆ مەدریدی هەمان وڵات دەكات بە یەكێك لە باشترین گۆڵپارێزەكانی جیهان ناویبرد.

میسی لە چاوپێكەوتنیدا بۆ بۆد فوتبۆڵ ووتی: زۆر باشە كە لە زۆر بۆنەدا ڕووبەڕووی یەك بوینەتەوە ، لە ئێستادا یەكێكە لە باشترین گۆڵپارێزەكانی جیهان، هەمیشە هەستێكی تایبەتە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڵپارێزە نایابەكان.

هەروەها ووتیشی: پاڵنەرێكی زیاترت دەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر بیت لە گۆڵپارێزێك لەو ئاستەدا بەرزەدا بێت ، یان هەوڵ بدەیت گۆڵی لێ تۆمار بكەیت.

” زۆر باش دەبێت كە لە ژیاندا دوور لە تۆپی پێ بیبینمەوە ، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەی لە یاریگادا شتێكی تایبەتە ، كە پێشبڕكێ و تۆپی پێ بەچێژتر دەكات ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button