ئیتاڵیا

گاتووزۆ: باکایۆکۆ داوای لێبوردنی کردووە

راهێنەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی جینارۆ گاتووزۆ ئاشکرایکرد، باکایۆکۆ داوای لێبوردنی لە یاریزانانی ئەی سی میلان کردووە.

باکایۆکۆ بەشێوەی خواستن لە یانەی چێڵسی بۆ وەرزێک لە میلانە و رۆژی چوار شەممە کاتژمێرێک درەنگتر گەشتە راهێنانەکانی ئەی سی میلان.

گاتووزۆ لە بارەی دواکەوتنی ئەو یاریزانە رایگەیاند، ئەو داوای لێبوردنی کردووە و هەموو شتێک ئاساییە ئێستا.

لە چەند هەفتەی رابردوو میلان ئاستێکی نزمی پێشکەشکرد و ئامانجی گەڕانەوەی بۆ چامپیۆنزلیگ بە نزیکەیی لەدەستداوە.

ئەو یانە ئیتاڵیە خاوەنی ٥٦ خاڵە و لە پلەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیە، سبەی دوو شەممەش بەرامبەر بە بۆلۆنیا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button