ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان بە تەمای مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕییە

یاریگا- یانەی ئینتەر میلان نیازی هەیە سوود لە ڕۆشتنی کریستیان ئیریکسن ببینێ و له مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕیدا بە کاری بهێنێت.

دوێنێ جۆسیپی ماراتۆ سەرۆکی جێبەجێکار لە ئینتەر ڕایگەیاند کە ئیریکسن لە گواستنەوەکانی زستانەدا دەڕوات و له لیستی فرۆشتنەکانیان دایانناوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کاڵچۆ میرکاتۆ، کارگێڕی نێرازۆری چاویان هەریەکە لە لیوناردۆ پاریدێسی ناوەڕاستکاری پاریس و گرانیت شاکای ئارسیناڵە لەو مامەڵەیەدا سوود لە ئیریکسن ببینن بۆ پەلکێشکردنی یەکێک لەو دووانە. لە لایەکیتریشەوە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر پێشنیازی ڤان دی بیکی هۆڵەندی و یانەی مانچستەر یونایتدی کردووە.

دوای ساڵێک لەگەڵ ئینتەر، ئەستێرە دانیمارکییەکە نەیتوانی جێگەی سەرەکییبوونی خۆی مسۆگەر بکات لە پلانەکانی کۆنتیدا و سەرەنجام پێش سێ وەرز و نیوی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ئینتەر میلان جێ دەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button