ئینگلتەرا

لامپارد دوورکەوتنەوەی یاریزانێکی بلووزی بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ ڕاگەیاند

یاریگا- فرانک لامپارد کۆتا زانیاریی لەبارەی یاریزانه پێکراوەکانی بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ خستە ڕوو.

لە پرێس کۆنفراسەکەیدا، ڕاهێنەرەکەی چێڵسی پشتڕاستی کردەوە کە حەکیم زیاش بۆ ئەو دێربی لەندەن ئامادە نابێت و بۆ هەریەکە له بین چیلوێڵ و جەیمسیش نادڵنیایی پیشان دا.

لە بارەی ئەستێر مەغریبیەکەوە، لامپارد گوتی: “زیاش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئارسیناڵ ئامادە نابێت چونکە تووشێ پێکانێکتری ماسوولکەیی هاتووە و دەبێ چاوەڕێ بکەین تا چاک دەبێتەوە. پێکانەکەی درێژخایەن نییە و هیوادارین هەفتەی داهاتوو ئامادەی بکەینەوە بۆ ئەوەی چی پێشکەش کردووین جارێکیتر پێشکەشی بکاتەوە.”

گەنەرز ڕۆژی شەممەی داهاتوو له نێو یاریگای ئیمارات پێشوازی لە بلووز دەکات لە میانی گەڕی 15ی یاریەکانی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button