ئیسپانیائینگلتەرا

گرێبەستێکی باوەڕپێنەکراوی بارسا بۆ هێڵی بەرگری ئاشکرا بوو

یاریگا- لە هەواڵێکدا کە هەندێک لە میدیاکان، لە نێویاندا دەیلی مەیڵی بەریتانی وەک “شۆکهێنەر” وەسفیان کردووە، بارسا له سەروبەندی گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک.

سەرچاوەکانی هەواڵ بە بایەخەوە پۆستەکەی سۆشیاڵ میدیا ئێمری ئۆزتورکیان بڵاو کردۆتەوە و ئەو بریکارە ئاماژەی ڕوونی کردوە بە گرێبسەتکردنی شوکردان موستافی لەگەڵ بارسێلۆنا.

ئۆزتورک لە پێگەی ئینستاگرامەکەی وێنەی خۆی لە کامپ نو پۆست کردووه و نووسیویەتی: “ئامادەین بۆ کۆبوونەوەکە.”

لە ڕوونکردنەوەیەکی زیاتردا بۆ ئەو پۆستەی، بریکارەکە بە ڕۆژنامەنووسێکی فۆکس سپۆرتی گوتووە: “من بۆ کاروباری یوسف دەمیری یاریزانم لە بارسێلۆنا نیم، بەڵکو بۆ کاری موستافی بەرگریکاری ئارسیناڵ لێرەم.”

ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە، بەرگریکارە ئەڵمانییەکە جگە لە خراپی ئاستی یانەکەی لەم ساڵدا، خودی خۆیشی لە ژێر شاڵاوی ڕەخنەکانی هاندەرانی گەنەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button