ئیتاڵیا

رۆناڵدۆ پەیامێک لەسەر شکستەکەیان بەرامبەر ڤیۆلا بڵاودەکاتەوە

یاریگا-شەوی رابردوو یانەی فیۆرەنتینا مێژووی نوسییەوە کاتێک بە ئەنجامی ٣-٠ شکستی بە یوڤێنتۆس هێنا، لەو یارییەی رۆناڵدۆ کۆتا یاری ٢٠٢٠یان ئەنجامدا.

کارتێکی سووری خوان کوادرادۆ لە سەرەتای یارییەکەدا ئەرکی یۆڤی قورسترکرد، بەڵام بە گوتەی کریستیانۆ هیچ شتێک بیانوو نیە و لە پەیامەکەیدا  کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا بڵاویکردووەتەوە هاتووە” دوێنێ بە ئاستێکی خراپ و ئەنجامێک کە مایەی قبوڵکردن نیە کۆتاییمان بە خشتەی ٢٠٢٠ هێنا. ساڵێکی تایبەت بوو لە زۆر رووەوە. یاریگای چۆڵ، رێنماییەکانی کۆڤید، دواخستنی یارییەکان، راگرتنی یارییەکان وە ئەنجامدانی یاری زۆر لە ماوەیەکی کەمدا.

بەڵام هیچ شتێک بیانوو نیە و دەزانین دەبێت زیاتر هەوڵبدەین بۆ ئەوەی باشتر یاری بکەین و ئاستێکی جێگیرمان هەبێت. ئێمە یوڤێنتۆسین!”.

خولی ئیتاڵی لە سێهەم رۆژی ساڵی نوێدا دەگەڕێتەوە و لە یەکەم یاریشدا لە دەرەوەی خاکی خۆیان رووبەرووی ئودێنزی دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button