ئیسپانیاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: لیۆ پشووی کریسمس ی بەر لە هەمووان دەست پێکرد

یاریگا-شەوی رابردوو لیۆنێل مێسی لەو فڕۆکەیەدا نەبوو کە شاندی بارسێلۆنای گەڕاندەوە کاتالۆنیا پاش یارییەکەی ڤالۆدۆلید.

بارسا  لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر شكستی بە ڤالۆدۆلید هێنا، هەر دوای یارییەکە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە ئەو شارە و کاتژمێر یەکی شەو ئەو یاریزانەی گواستۆتەوە بۆ شوێنی بەسەربردنی پشووی سەری ساڵی کە پێشبینی دەکرێت ئەرژەنتین بێت.

بەگوێرەی مارکا فڕۆکە تایبەتەکە بەتەنها گەڕاوەتەوە ئیسپانیا سەرەتا بۆ هەڵگرتنی خێزانەکەی مێسی و دواتر گەڕایەوە بە شوێن ئەفسانە ئەرژەنتینییەکەدا.

لیۆ لەو یارییەدا گۆڵێکی تۆمارکرد و وەکو تاکە یاریزان لە مێژوودا دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی کە زۆرترین گۆڵی بۆ یەک یانە ئەنجام دابێت بە ٦٤٤ گۆڵ.

ماوەی پشووەکە کەمتر لە هەفتەیەکە و یاری داهاتووی بارسا رۆژی سێ شەممە ٢٩/١٢ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button