ئیسپانیاگرنگترین

میسی لێدوان لەسەر شكاندنی ڕیكۆردەكەی پێلێ دەدات

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و گۆڵكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكەم لێدوانی خۆی دوای شكاندنی ڕیكۆردەكەی پێلێ دا.

بارسێلۆنا توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە لە ڤایادۆلید بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 15ی خولی ئیسپانیدا و لیۆ توانی گۆڵی سێیەمی یاریەكە تۆمار بكات.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە ئەفسانەكەی بلاوگرانا كۆی گۆڵەكانی لەگەل بارسێلۆنا بۆ 644 گۆڵ بەرزكردەوە و بەوەش بوو بە تاكە یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرترین گۆڵ بۆ یانەیەك تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە لیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی نووسیوویەتی: ”كاتێك دەستم كرد بە یاری تۆپی پێ ، هەرگیز بیرم لەوە نەكردووەتەوە هیچ ڕیكۆردێك بشكێنم ، بەتایبەت ئەو ڕیكۆردەی ئەمڕۆ بەدەستم هێنا ئەویش شكاندنی ڕیكۆردی پێلێ بوو ، تەنها دەتوانم سوپاسی هەموو ئەوانە بكەم كە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا یارمەتیان داوم، هاوتیمەكانم ، هاوڕێكانم ، خێزانەكەم ، هەموو ئەوانەی كە هەموو ڕۆژێك پشتگیریم دەكەن ، باوەشێك 

بابەتی زیاتر

Back to top button