ئیسپانیا

لینگلێت گۆڵەكەی پێشكەشی یاریزانێكی بارسێلۆنا كرد

یاریگا- كلیمۆن لینگلێت ، بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای تۆماركردنی گۆڵ بەرامبەر ڤایادۆلید گۆڵەكەی پێشكەشی موسا واگی كرد.

موسا واگی لە كاتی یاری یانەكەی لە خولی یۆنانی  تووشی پێكانێكی سەخت بوو لە بەستەرەكانی ئەژنۆیدا و بەهۆی سەختی پێكانەكەیەوە ئەگەری وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ هەیە ( لێرە دیمەنی پێكانە سەختەكەی واگی ببینن ).

ڕاپۆرتەكان تا ئێستا ئاماژە بەوە دەكەن كە بەرگریكارە سەنیگالیەكە تا كۆتایی وەرز دووردەكەوێتەوە، وەك هاندانێك و پشتگیریەك لینگلێت گۆڵەكەی پێشكەش كرد.

لینگلێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button