ئیسپانیا

ئەتڵەتیکۆ مەدرید هۆکاری بەشداری نەکردنی جواو فیلیکسی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە ڕاگەیەندرواێکی کتوپڕ و درەنگوەختا پێش دەستپێکردنی یاریی نێوان یانەکەیان و ڕیاڵ سۆسیداد، هۆکاری بەشداری نەکردنی جواو فیلیکسی ڕاگەیاند.

پێگەی فەرمی ڕۆخی بلانکۆ لە تویتەر، بڵاوی کردۆتەوە گۆڵکارە پورتوگالییەکەیان بەهۆی هەوکردنی ئاڵووەکانیەوە [لەوزتێن] بۆ ئەو یارییە دوورخراوەتەوە و ئامادە نییە.

ئەم یارییە بۆ هەردوولا گرنگیەکی تایبەتی هەیە، بەوپێیەی کوڕانی سیمیۆنی دەیانەوێت زیاتر پێشەنگییان قایمتر بکەن و، سۆسیدادیش نایەوێت لە یاریگای خۆیدا بە بێ هیوایی بێتە دەرەوە و لە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندیی پێگەکەی بکەوێتە مەترسییەوە.

لە ئێستادا یارییەکە لە خولەکانی چارەکی یەکەمیدایە و گۆڵ تۆمار نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button