ئیتاڵیاگرنگترین

بەپەلە: بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە داواكەی ناپۆلی بەرامبەر یوڤێنتوس درا

یاریگا- دادگای وەرزشی ئیتاڵیا داواكەی ناپۆلی دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا قبول كرد.

لە یاری گەڕی سێیەمی سێریا ئەی ناپۆلی ئامادەی یاریەكە نەبوون بەرامبەر یوڤێنتوس بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ، بەوهۆیەوە یوڤێنتوس بە براوەی یاریەكە بە ئەنجامی 3-0 دیاریكرا و خاڵێك لە ناپۆلی كەمكرایەوە.

دواین داوای ناپۆلی بۆ ناڕەزاییان لە بڕیارەكە وەرگیرا و بڕیاردا بە دووبارەكردنەوەی یاری نێوان هەردوو یانە و ئەو خاڵەی لە ناپۆلی شكێندرا زیاد دەكرێتەوە.

بەوەش كۆی خاڵەكانی یوڤێنتوس بۆ 24 خاڵ كەمدەكات و ناپۆلیش هەمان ڕێژەی خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button