ئیسپانیا

كومان: ناوبژیوان بردنەوەی پێشكەش بە ڕیاڵ مەدرید كرد بەرامبەر ئیبار

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هێرشی كردە سەر تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی ”ڤار”.

لە یاری ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئیبار لە دیمەنێكی یاریەكەدا تۆپ بەردەستی ڕامۆس دەكەوێت لە ناوچەی سزا و ناوبژیوان هیچ لێدانێكی سزای هەژمار نەكرد ئەوەش دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر ڤایادۆلید ووتی: من پێوەرەكانی گیرانی لێدانی سزا تێناگەم.

هەروەها ووتیشی: بەڵام هەندێك شت هەیە زانینی ناوێت ، بۆنمونە ئەو تۆپەی ڕامۆس ئەگەر لە دە كەس بپرسیت ئەوا نۆ كەسیان دەڵێن لێدانی سزایە، بەڵام ناوبژیوان و یانەكەی ڕەتیانكردەوە، دەتوانم ئەوە بزانم كە ئەوە لێدانی سزا بوو وەك هەموو كەس كە پێی وایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button