ئینگڵته‌را

ئەو بڕە پارەیەی ڕۆژانە ئۆزیل لە ئارسیناڵی وەردەگرێت

Korek Telecom

یاریگا- مەسعوود ئۆزیل لەگەڵ ئەوەی بە تەواوەتی لە بەشداری پێکردنی یارییەکانی ئارسیناڵدا پەراوێز خراوە، هێشتایش خاوەنی مووچەیەکی ئێجگار بەرزه.

میکێل ئارتێتای ڕاهێنەر، یاریسازە کوردی_تورکی_ئەڵمانیەکەی پشتگوێ خستووە و لەم وەرزەدا بەشداریی هیچ یارییەکی پریمەرلیگی پێ نەکردووه و بۆ یاریەکانی یۆرۆپالیگیش پشتی پێ نابەسترێ.

بەو شێوەش، هێشتا ئۆزیل لە گەنەرز خاوەنی بەرزترین مووچەی ساڵانەی یانەکەیەتی کە خۆی دەدات لە 18.2 ملیۆن پاوەند و زیاترە لە مووچەی ئەستێرەکانیتری وەک ئۆبامیانگ [13 ملیۆن پاوەند] و تۆماس پارتی [13 ملیۆن پاوەند] و ویلیان [10 ملیۆن پاوەند].

مووچەی مانگانەی نۆزلیل [1.4 ملیۆن پاوەند] زیاترە لە مووچەی ساڵانەی چەندین یاریزانی لاوی ئارسیناڵ وەک بوکایۆ ساکا، ڕۆب هۆڵدین، جۆ ویڵلۆک.

لەوەوە، ئەوەی هەفتانە لە یانە لەندەنیەکە وەری دەگرێت 350 هەزارە و، ڕۆژانەشی 50 هەزار پاوەند دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!