ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زیدان دڵنیایە لە مانەوەی رامۆس

یاریگا-زینەدین زیدان پێی وایە سێرجیۆ رامۆس بۆ ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت.

کاپتنەکەی قەڵای سپی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ و گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت بەوەش بێ بەرامبەر هاوینی داهاتوو دەتوانێت رووبکاتە یانەیەکی تر.

زیدان بەر لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئێیبار پرسیاری داهاتووی خۆی لێکرا بەڵام لە وەڵامدا وتی ” من تاوەکو ٢٠٢٢ گرێبەستم هەیە بۆیە ئاسوودەم و داوای هیچ ناکەم لە ئێستادا. خۆشحاڵم بەوەی کە بڵێم لە گەورەترین یانەی جیهان کار دەکەم، هیوادارم یاریزانەکانیش بمێننەوە و بۆ ساڵانێکی زیاتر بەیەکەوە کاربکەین، کاتێک یاریزانێک دەیەوێت بمێنێتەوە ئەوە مانایەکی زۆر دەبەخشێت بۆ نموونە سێرجیۆ رامۆس دەبینم ساڵانێکی زۆر لێرە بمێنێتەوە، بە باشی ئاگاداری خۆیەتی بە شایستەیی هەموو ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هێناوە”.

سێرجیۆ وەرزی رابردوو سەرکردایەتی مەدریدی کرد بۆ بەدەستهێنانی لالیگا و توانی ١١ گۆڵیش تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button