ئیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆش ژمارەیەکی پێوانەیی پێلێی شکاندووە

یاریگا-لیۆنێل مێسی تەنها یاریزان نەبوو ئەم هەفتەیە ژمارەیەکی پێوانەیی پێلێ بشکێنێت و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەمان کاتدا بوو بە خاوەن زۆرترین گۆڵی یارییە فەرمییە گەورەکان لە مێژوودا.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت بەو دوو گۆڵەی رۆناڵدۆ شەوی رابردوو تۆماریکردن و هەروەها بە هەژمارکردنی دوو گۆڵ لە ئۆڵەمپیادی ٢٠٠٤ لەگەڵ پۆرتوگالدا، کریستیانۆ  کۆی گۆڵەکانی گەیاندووەتە ٧٥٨ گۆڵ ئەوەش گۆڵێک زیاترە ژمارە پێوانەییەکەی پێلێ وەکو زۆرترین گۆڵی فەرمی (بێ یاری و جامە دۆستانەکان)

کۆریێری تەنها  یارییە فەرمییە گەورەکانی هەژمارکردووە، واتە جگە لە دۆستانە، یاری پلە دوو، تیمی لاوان هەژمارنەکراون. هەرچی گازیتا دیلۆ سپۆرتە دەڵێت نەخێر رۆناڵدۆ ١١ گۆڵی ماوە بۆ ئەو ژمارەیە بەڵام ئەمان سەرجەم گۆڵە فەرمییەکانیان هەژمارکردووە بە لاوان و پلە  دووەوە.

کریس شەوی رابردوو سەرکردایەتی یۆڤی کرد بۆ بردنەوە لە پارما بە ئەنجامی  ٤-٠ و تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button