ئینگلتەرا

مانچستەر بۆ درێژەدان بە مێژوویەکی ناوازە دەچێتە یارییەکەی ئەمڕۆیان

یاریگا- یانەی مانچستەر یونایتد چاویان له مێژووییەکی ناوازەیە لە یاریەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر لیدز یونایتد لە میانی گەڕی 14ی ڕکابەرییەکانی پریمەرلیگ.

پێگەی فەرمی خولی ئینگلیزی زانیارییەکی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەکانی هەردوو یانه لە نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد کە ژمارەکان بە شێوەیەکن تەواوەتی لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگا کاتێک هیچ یارییەکی بە میوانەکەی نەدۆڕاندووه.

بە پێی ئەو داتایە، مان یو لەوەتەی ساڵی 1981 له کۆی 15 یاریی نێوانیان، توانیویەتی 9 جار براوەبێت و لە شەش یارییشدا یەکسان بوون. ئەوەش درێژترین زنجیرەی بێ شکسته بە بەراود بە هەر میوانێکیتر له “شانۆی خەونەکان”.

ئەم یارییەی ئەمڕۆ، بۆ کوڕانی مارسێلۆ بیێلسایش بیرەوەریییەکی مێژوویی دەبێت بە یادی 90 ساڵوەگەڕی گەورەترین بردنەوەی لیدز لە مان یو بە ئەنجامی 5-0 لە ساڵی 1930.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button