ئیسپانیا

چاڤی: لاپۆرتا باشترین سەرۆكە لە مێژووی بارسێلۆنادا

‎یاریگا- چاڤی هێرناندێز ، ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەڕی و ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا دووپاتیكردەوە نایەوێت كاریگەری هەبێت لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا و لاپۆرتای بە باشترین سەرۆكی یانەكە دەستنیشاكرد.

‎بارسێلۆنا لە ئامادەكاریدایە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی یانەكە لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوودا، دوای دەستلەكاركێشانەوەی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ.

چاڤی لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ تۆڕی “El Periódico de Catalunya” ووتی: من كەسێكی دیار و كاریگەرم بۆ بارسێلۆنا ، نامەوێت هیچ كاندیدێك پەسەند بكەم ، من هاوڕێی هەموویانم، بەدڵنیایەوە باشترینم بۆ یانەكە دەوێت.

هەروەها ووتیشی: پەیوەندیم لەگەڵ ڤیكتۆر فۆنت زۆر باشە و زیاتر لە جارێك قسەمان لەسەر ئایندەی بارسێلۆنا كردووە ، هەروەها خوان لاپۆرتا من بە باشترین سەرۆكی بلاوگرانای دەزانم.

ئاماژەشی بەوە كرد كە لایەنگری هیچ كام لە سەرۆكەكان ناكات لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا كە لە 24 مانگی كانونی دووەم بەڕێوە دەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button