ئیسپانیا

وێنە – یاریزانێك مۆبایل دێنێتە یاریگا لە یاری نێوان بلباو و هویسكا

یاریگا- لە یاری نێوان ئەتلەتیك بلباو و هویسكا لە خولی ئیسپانی ڕووداوێكی سەیر و پێكەنیناوی ڕوویدا دوای ئەوەی ناوبژیوان مۆبایلێكی لەسەر یاریگا دۆزیەوە.

ئەتلەتیك بلباو توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە هویسكای میوانی بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 14ی خولی ئیسپانی.

دوای دۆزینەوەی مۆبایلێك لەسەر چیمەنی یاریگا ناوبژیوان یاریەكەی ڕاگرت ، خۆرخی پۆلیدۆ ئەو یاریزانەی مۆبایلەكەی هێناوەتە یاریگا كارتی زەردی بەڕوودا بەرزكراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button