یاریگا –
ئەگەرچی هێشتا زۆر زووە بۆ گرەوکردن لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی، بەڵام بە گەڕانەوە بۆ مێژوو دەردەکەوێ حیساباتەکان لە بەرژەوەندی بارسێلۆنایە.
بلاوگرانا بە راهێنەرایەتی هانزی فلیک کە ئەم هاوینە ئەرکەکەی پێسپێردرا، توانیویەتی لە هەر چوار یاری سەرەتایاندا لە لالیگا بردنەوە بەدەستبهێنن و بێ رکابەر پێشەنگ بگرنەدەست بە جیاوازیی چوار خاڵ لە نزیکترین رکابەریان کە ریاڵ مەدریدە.
ئامارێک، کە تۆڕی ئۆپتا بڵاویکردووەتەوە، دەیسەلمێنێ بە رێژەیەکی زۆر بارسا نازناوەکە بەرزدەکاتەوە. بەگوێرەی ئامارەکەی ئۆپتا، یانە کەتەلۆنییەکە لە کۆتا 10 وەرز توانیویانە 9 جار ببنە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا کاتێک هەر چوار یاری سەرەتای وەرزەکەیان بە بردنەوە دەستپێکردبێ.
4 – Barcelona have won LaLiga in nine of the last 10 seasons in which they have started with four wins from their first four games, only failing to do so in the 2013/14 season when Atlético de Madrid were crowned champions. Enthusiasm. pic.twitter.com/MvkBPSygoc
— OptaJose (@OptaJose) September 2, 2024
هەر وەک لە زانیاریی وردتری تۆڕەکەدا هاتووە، کەتەلۆنییەکان یەک جار نەیانتوانیوە ئەو کارە ئەنجام بدەن کە بە چوار بردنەوە دەستیانپێکردبێ، ئەویش وەرزی 2013/14 بوو کە تێیدا ئاتلێتیکۆ مەدریدی دیگۆ سیمیۆنی بوونە پاڵەوانی خولەکە.
یاری هەفتەی پێنجەمی کوڕانی هانزی فلیک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرانبەر جێرۆنایە کە وەرزی رابردوو ئەسپی رەشی لالیگا بوون. ئەم وەرزەش لە چوار یاریدا دوو بردنەوە و دۆڕانێک و یەکسانبوونێکیان هەیە و 7 خاڵیان کۆکردووەتەوە.