ئیسپانیا

بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەیەکی بارسا دراوە

یاریگا- قەیرانی دارایی بارسێلۆنا یانەکەی ناچار کردووە بیر لە ڕێگەچارەی دەربازبوون بکەنەوە بە فرۆشتنی یەکێک لە ناوە دیارەکانی یانەکە لە پێناو ڕزگاربوون لە مووچە بەرزەکان.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی Araی کەتەلۆنی کە asیش بە گرنگی پێدانەوە بڵاوی کردۆتەوە، لەبەر ئەو دۆخە داراییەی بەرۆکی یانەکەی گرتووە، کارلێس توسکێتس، سەرۆکی کاتیی بلاوگرانا داوای لە ڕۆمان پلانێسی بەڕێوبەری وەرزشی بارسا کردووە لە میرکاتۆی زستانەدا کۆتینهۆ بفرۆشرێت، کە بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، مووچەی ساڵانەی بەڕازلییە 28 ساڵانەکە خۆی دەدات لە 13 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامه کەتەلۆنییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بەو پارەیەی لە فرۆشتنی کۆتینهۆ دەستیان دەکەوێ، بارئاسانییەک دێنێتە پێشەوە بۆ کڕینی یان ئێریک گارسیای مان سیتی یاخود مێمفیس دێپای لە یانەی لیۆن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button