جیهان

لۆڤ: پیرۆزبایی لە كلۆپ دەكەم بەڵام فلیك شایستە بوو

یاریگا- یواكیم لۆڤ ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پیرۆزبایی خۆی لە یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و هاونیشتیمانی خۆی كرد دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری جیهان بۆ ساڵی 2020.

یۆرگن كلۆپ توانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری جیهان بۆ ساڵی 2020 بباتەوە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ”بێلد” لۆڤ ووتی: ” پیرۆزبایی لە یۆرگن كڵۆپ دەكەم ، ڕاهێنەرێكی نایابە ، بەڵام بە دلنیاییەوە پێم خۆش بوو هانز فلیك ئەمجارە خەڵاتەكە بباتەوە ، وەرزێكی نایابی بەڕێكرد و سەركەوتنێكی بێ وێنەی بەدەستهێنا، بێگومان هەردووكیان دوو ڕاهێنەری نایابن”.

هەروەها ووتیشی: هیچ ڕێكەوت نەبوو كە لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە، ئەوەی نیشانداوە و بەردەوامیشە لە پیشاندانی تواناكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button