ئیتاڵیاگرنگترین

دێل پیێرۆ و دی رۆسی و ڤیێری دەبن بە راهێنەر

یاریگا-ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ و دانیێلی دی رۆسی سەرقاڵی خولی یوفان بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی بوون بە راهێنەر.

ئەو مۆڵەتەی دوو ئەستێرە مێژووییەکەی ئیتاڵیا کاری بۆ دەکەن  بەدەستهێنانی ئاسانە و رێگەیان پێدەدرێت تاوەکو خولی پلە سێی ئیتاڵیا ببنە راهێنەر، بەڵام بۆ خولەکانی سەرووتر پێویستیان بە کار وهەروەها خولی زیاترە.

جگە لەو دووانە، هەریەک لە کریستیان ڤیێری، ئیگنازیۆ ئەباتی، فێدیریکۆ باڵزارێتی، ریکاردۆ مۆنتیلیڤۆ، ئەلیساندرۆ ماتری، جیامپاولۆ  پازینی، دەیڤد پیزاڕۆ سەرجەمیان بەشدارن لەو خولەی یوفا کە بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت.

دوای خولەکە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و ئەوانەی سەرکەوتووبون دەتوانن ببنە راهێنەری لاوان، ئافرەتان و پیاوان تاوەکو پلە سێ، هەروەها دەتوانن وەکو یاریدەدەری راهێنەر لە پلە دوو ، وە پلە یەک کاربکەن.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button