ئیتاڵیا

ئیبرا گەڕایەوە مەشقەکانی میلان

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج گەڕایەوە مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەیسی میلان.

ئەستێرە سویدییەکە مانگی رابردوو بەرامبەر ناپۆلی تووشی پێکان هات و لەوکاتەوە بەشداری یارییەکانی نەکردووە بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی رۆژی یەکشەمەی داهاتوو بەرامبەر ساسۆلۆو ئامادە بێت. بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا سبەی شەممە راهێنەر بڕیار دەدات زڵاتان بانگهێشتی ئەو یارییە بکات یاخود نا.

لەوکاتەوەی سوڵتانە بەناوبانگەکەی تۆپی پێ تووشی پێکان هاتووە، ئاستی یانەکەی دابەزیووە و لەگەڵ ئەوەی هێشتا لە پلەی یەکەمی خولەکەدان بەڵام لە دوو هەفتەی رابردوو بەرامبەر پارما و جەنەوا بە زەحمەت توانیوییانە دوو خاڵ کۆبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button