ئیسپانیا

‎یەكەم لێدوانی ریاڵ مەدرید دوای تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیا

یاریگا- ئیمیلیۆ بوتراگینۆ ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانیا دەكات.

كەمێك پێش ئێستا تیروپشكی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا و تێیدا ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو و بارسێلۆنا ڕوووبەڕووی ڕیاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانە شاهانەكە سەبارەت بە تیروپشكەكە ووتی: بلباو ڕكابەرێكی بەهێز و سەختە ، هەموو ئەو یاریانەی كردوومانە لەگەڵیان تووشی سەختی بووین.

هەروەها ووتیشی: بەڵام ئەمە دەرفەتێكە بۆمان تا سیناریۆی جامی سوپەری ئیسپانیای وەرزی ڕابردوو دووبارە بكەینەوە لە ئیسپانیا.

لە كۆتایشدا ووتی: متمانەی تەواومان بە زەینەدین زەیدان و یاریزانەكان هەیە و لە توانایاندایە نازناوەكە ببەنەوە و لە تیروپشكەكە ڕازین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button