ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: کاڤانی لەسەر پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزادەدرێت

یاریگا-ئێدینسن کاڤانی رووبەرووی سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەبێتەوە پاش پۆستێکی مانگی رابردوو کە بە رەگەزپەرستی لە قەڵەمدرا.

کاڤانی پاش یارییەکەی بەرامبەر ساوزهامپتن کە تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکرد، پۆستێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و لەسەر ئەو پۆستە وەڵامی کۆمێنتی هاندەرێکی بە “گراسیاس نێگریتۆ” دایەوە کە بە مانای “سوپاس رەشە” دێت. هەرچەندە هەرزوو پۆستەکەشی سڕییەوە بەڵام بەکارهێنانی ووشە “رەشە” بووە هۆی ئەوەی بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلیزی بە یاسای E3.2 سزای بدەن.

یونایتد هەوڵیدا بڕوا بە یەکێتییەکە بهێنێت بەکارهێنانی ئەو ووشەیە لە کلتوری ئۆرۆگواییەکان ئاساییە بەڵام کەڵکی نیە. هەرچەندە سزاکەی بە تەواوی رانەگەیەندراوە بەڵام بەگوێرەی یاسای سزاکە پێشبینی دەکرێت بۆ سێ یاری سڕبکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button