ئیسپانیا

كاندیدێكی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا خەونی خۆی دوای بوون بە سەرۆك ئاشكرا كرد

یاریگا- چاڤی ڤیلاگونا، یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خەونی خۆی ئاشكرا كرد لە ئەگەری بوون بە سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە.

ڤیلاگونا یەكێكە لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنا ، لەو هەڵبژاردنانەی كەوا بڕیارە لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ڤیلاگونا لە بانگەشەی سەرۆكایەتی خۆیدا ووتی: ” خەونی من ئەوەیە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وەك سەرۆكی بارسێلۆنا بە 11 یاریزانی لاماسیاوە بەرز بكەمەوە ”.

هەروەها ووتیشی: لە ماوەی سێ ساڵدا دەتوانم پێكهاتەیەكی سەرەكی بە یاریزانانی لاماسیا درووست بكەم.

” لە ئەگەری دەرنەچوونم دەگەڕێمەوە لای خێزان و منداڵەكەم و هەموو كات بارسێلۆنا وەك ماڵی دووەمی خۆم دەزانم ”.

چاڤی ڤیلاگونا

بابەتی زیاتر

Back to top button