ئینگڵته‌راگرنگترین

مۆرینهۆ: دەبوو مان یونایتد کاتی زیاترم پێبدەن

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ دەگەڕێتەوە سەر یادگارییە تاڵەکان و هۆکاری شکستهێنانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی کات.

جارێکیتر خۆزێ وەکو راهێنەرێکی بلیمەت لەگەڵ تۆتنهام دەرکەوتەوە بەڵام دوورخستنەوەی لە یونایتد بە ئازاربووە بۆ پۆرتوگالییە ئایکۆنییەکە. ناوبراو وتی ”

لە بەشێکی زۆری ئەو یانە گەورانەی دەمگرتنە دەست پێویستمان بە کاتی زۆر نەبوو بۆ سەرکەوتن، بۆ نمونە لەگەڵ پۆرتۆ، ئینتەر، ریاڵ ، چێلسی سەرجەمیان بە کاتێکی کەم بوو، بەڵام یانەیەک کە پێویستم بە کات بوو پێمنەدرا لە مانچێستەر یونایتد بوو، لە نیوەی پڕۆژەکەمدا  کۆتایی پێهات بەڵام فێربووم کە رێزی بڕیارەکان بگرم و لە یونایتدیش ئەوەم کرد

ئەم لێدوانەی خۆزێ بەر لە رووبەروبوونەوە ئاگرینەکەی تۆتنهام و لیڤەرپوولە لە پریمەرلیگ. هەردوو یانە لە پێشەنگی خولەکان بە ٢٥ خاڵ و تەنها جیاوازی گۆڵ سپێرزی پێش ریدز خستووە. هەرچی مان یونایتدە لە پلەی ١١هەمدایە بە ٢٠ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button