ئه‌وروپا

پیانیچ بە باشترین وەرزشەوانی بۆسنە بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرا

یاریگا- میرالیم پیانیچ ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە باشترین وەرزشەوانی بۆسنە بۆ ساڵی 2020 دەستنیشانكرا.

هەڵبژاردنی پیانیچ لەكاتێكدا بوو كە توانی نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ یوڤێنتوس بباتەوە ، پێش پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە.

ناوەڕاستكارەكەی بلاوگرانا لە چاوپێكەوتنێكی ڤیدیۆیدا ووتی: وەرزێكی سەركەووتووم لەگەڵ یوڤێنتوس هەبوو، دواتر پەیوەندیم بە بارسێلۆناوە كرد، ئەوە هەستێكی تایبەتە.

هەروەها یاریزانە 30 ساڵانەكە ووتیشی: ئەم شەرەفە دەبێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن و بەرەو پێشچوون ، هەروەها بۆ ئەوەی ببینە نموونە یەک بۆ منداڵەکانمان لە بۆسنە و هەرسك ببنە بەشێک لە تیمی نەتەوەیی و یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان.

پیانیچ لە مامەڵەیەكی ئاڵوگۆڕیدا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد لە پاڵ چوونی ئارسەر میلۆ بۆ یوڤێنتوس.

لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا بە درێسی بیانكۆنێریەوە توانی چوار نازناوی سێریا ئەی و دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و نازناوێكی سوپەری ئیتاڵیا بباتەوە.

پیانیچ و خەڵاتی باشترین وەرزشەوانی بۆسنە بۆ ساڵی 2020

بابەتی زیاتر

Back to top button