ئه‌وروپائیتاڵیا

“ئیبرا لە پێناو گۆرینی تۆپی پێدا دەبێتە سەرۆکی یوفا”

یاریگا- مینۆ ڕایۆلای بریکاری بەناوبانگی تۆپی پێ هیوای زۆرە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەدەر لەوەی وەک یاریزانێکی تۆپی پێ، لە داهاتووشدا ڕۆڵیتری  گەورەی دەبێت لە بوارەکە.

بریکاری ئەفسانە سویدییەکەیە، لە ڕێوڕەسمی خەلاتی گۆڵدن بۆی لەلایەن توتوسپۆرتەوە، لە باسی ئیراهیمۆڤیچدا گوتی: “لە ژیانی خۆمدا زۆر یاریزانم بینی کە گەشتنە ئەم تەمەنەی زڵاتان، ئیتر پەکیان کەوت. هەر بۆیە بەداخەوە بووم بۆ بەردەوامێتیان بەڵام زڵاتان دەتوانێ پێنج ساڵیتریش یایی بکات.

ڕایۆلا کە لەلایەن ڕۆژنامه ئیتاڵیەکەوە وەک باشترین بریکاری ساڵی 2020 خەڵات کرا، لە درێژەی باسەکانیدا لەسەر سوڵتانی سویدی گوتی: “پەشیمانم لەوەی بۆ خولی ئەمریکییم نارد، ئەوێ تەنها بەفیڕۆدانی کات بوو. لە داهاتوودا ڕۆڵیتری گەورەی دەبێ و ڕەنگە ببێتە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بۆ گۆڕینی تۆپی پێ.”

بابەتی زیاتر

Back to top button